به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار لوعێبی به ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی ڕاگه‌یاندبوو گفتوگۆكان بۆ هه‌نارده كردنی نه‌وتی خاوی پارێزگای که‌رکووک له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد ده‌ستی پێكردوووه و له‌وباره‌وه كه‌ناڵی ڕووداوی نزیک له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له زاری سه‌رچاوه‌یێکی باڵای هه‌رێم ڕایگهیاندوووه هیچ گفتوگۆیێک له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگهیاندوووه ئه‌وان نازانن وه‌زیری نه‌وتی عێراق گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كێ كردوووه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک له كاتێكدا چه‌ندین جار داوای گفتوگۆیان كردوووه به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كردوووه‌ته‌وه.
جه‌بار لعێبی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به به‌شداریی توركیا ئه‌نجام ده‌درێن و ڕایگه‌یاندبوو "ڕێككه‌وتنه‌كان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ئه‌نجامی گفتوگۆكان".
به وته‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له ئێستا پارێزگای که‌رکووک رۆژانه 220 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و له پاڵاوگه‌كانی ناوخۆی عێراقدا ده‌پاڵێورێت.
به‌شێک له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی که‌رکووک و ئاڤانا و بای حه‌سه‌نی باكوور و باشوور له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستاندان و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی خه‌بازه و جمبور و بابه‌گوڕگوڕ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانیای نه‌وتی باكووری حكوومه‌تی عێراقدان.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ له فه‌یسبووكی خۆی بڵاوی كرده‌وه له ئێستادا 223 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رم ده‌هێندرێت و له پاڵاوگه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌پاڵێورێن.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح زیاتر ئاماژه به‌وه ده‌کات 28 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی که‌رکووک ڕۆژانه له پاڵاوگه‌ی بازیان ده‌پاڵێورێت و 30 هه‌زار به‌رمیل ده‌نێردرێت بۆ پاڵاوگه‌ی دۆره و هه‌روه‌ها 14 هه‌زار به‌رمیلیش ده‌نێردرێت بۆ پاڵاوگه‌ی گه‌یاره و پاڵاوگهیێكی دیكه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: ئه‌و نه‌وته‌ی له که‌رکووک ده‌پاڵێورێت ته‌نها 56 هه‌زار به‌رمیلی له پاڵاوگه‌ی كه‌ركووک ده‌پاڵێورێت و هه‌موو ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی دیكه كه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت له پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم ده‌پاڵێورێن و به‌رهه‌مه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment