کوردپرێس:
سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا تیشکی خستۆتە سەر ئەو سکاڵایەی پارتی دیموکراتیکی گەلان دژ بە سۆیلۆ تۆماری کردووە ئەوەش پاش ئەوەی سۆیلۆ بە تەلەفون هەڕەشەی لە پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە کردبوو.
ناوبراو وتوویەتی کەس هەدەپە و پەکەکە بە دوو شتی جیاواز نەزانێت چوونکە پارتی دیموکراتیکی گەلان ئامادەیی ئەوەی تێدایە کە هەرچی پەکەکە بیڵێت ئەو بیکات. تەنانەت ئەگەر پەکەکە پێیان بڵێت لە پەڕلەمان بکشێنەوە ئەوا دەکشێنەوە.
ناوبراو زیادی کرد: من هەڕەشەم لە پەروین بۆڵدان نەکردووە بەڵکوو پاش ئەوەی مەولوود بنگی کاسبکاری دۆغۆ بیازیەت کوژرا من پێوەندیم بە بۆڵدانەوە کرد و وتم هەدەپە هۆکاری کوژرانی ناوبراوە. بە بۆڵدانیشم گوت چیتر بۆیان نییە بە هیچ لەونێک پێوەندی بە منەوە بکەن. لە تەلەفونەکەشدا هیچ هەڕەشەیێکی شەخسی نەکراوە بەڵام لەبارەی پەکەکە و پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە ئەوەی پێویست بوو بەو شێوازەی خۆم دەمزانی پێم گوت.
Your Comment