دانووستان له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق زیاتر له‌ یه‌ک ساڵ ده‌خایێنیت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح ده‌ڵێت: دانووستانه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق زیاتر له‌ یه‌ک ساڵ ده‌خایێنێت و له‌ دۆخی ئێستادا ناکرێت باس له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئایینده‌ی عێراق بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فالح خزعه‌لی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: تێکڕای هێماکان له‌ دانووستانه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق باس له‌ ئه‌گه‌ری پێکهێنانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ ماوه‌یێکی زیاتر له‌ یه‌ک ساڵ ده‌که‌ن.

ناوبراو هۆکاری دواخستنی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق به‌ پێداگریی تێکڕای حیزبه‌ براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌شداری له‌ کابینه‌ی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ وه‌سف ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "اسکای پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16215

Your Comment

You are replying to: .
captcha