په‌رله‌مانتارێکی هه‌ده‌په‌ دووباره‌ خرایه‌ زیندانه‌وه‌

به‌شی تورکیا- په‌رله‌مانتارێکی تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی هه‌ده‌په‌ دوای ئه‌وه‌ی ئازاد کرا هه‌مان ڕۆژ له‌سه‌ر داوای داواکاری گشتی دووباره‌ خرایه‌ زیندانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراسی "ده‌ته‌که‌"یه‌ که‌ هاوکات به‌ربژێری هه‌ده‌په‌ بوو بۆ 27هه‌مین خولی په‌رله‌مانی تورکیا و دواتر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 24ی حوزه‌یران هه‌ڵبژێردرا.

له‌یلا گوڤه‌ن به ‌بڕیاری دادگای سزا قورسه‌کانی ئامه‌د دوای چوار مانگ ده‌ستبه‌سه‌رکردن و مانه‌وه‌ی له‌ زیندان ئازاد کرا به‌ڵام هه‌مان ڕۆژ له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی بڕیاری ئازادکردنی له‌لایه‌ن داواکاری گشتی له‌ دانیشتنێکی 10یه‌مین دادگای سزا قورسه‌کانی ئامه‌د بڕیاری سه‌رله‌نوێ زیندانی کردنی درا.

له‌و حوکمه‌ی دادگای سزا قورسه‌کانی ئامه‌ددا هاتوووه‌: له‌یلا گوڤه‌ن به‌ دوای 24 کاژێر پاش ده‌ستگیربوونی ده‌بێ له‌ دادگه‌ ئاماده‌ بێت و ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ دادگه‌ ئاماده‌ نه‌بێت له‌و شوێنه‌ی که‌ ده‌ستگیر کراوه‌ ده‌بێ له‌ ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسه‌وه‌ له‌ دادگه‌ ئاماده‌ بێت و وه‌ڵام بداته‌وه‌.

له‌یلا گوڤه‌ن به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و سه‌رکۆنه‌ کردنی سوپای تورکیا به‌هۆی هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر عه‌فرین رۆژی 31-1-2018 له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیاوه‌ به ‌تۆمه‌تی سووکایه‌تی کردن به‌ سوپای تورکیا و پشتیوانی کردنی له‌ تیرۆر ده‌ستگیر کرا و نۆیه‌م دادگای سزا قورسه‌کانی ئامه‌د به‌ بڕیاری چوار مانگ زیندانی کردن سزای دا.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16214

Your Comment

You are replying to: .
captcha