داوا ده‌کرێت ژوورێکی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌ که‌رکووک پێک بهێنرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له‌ به‌غدا و هه‌ولێر ده‌کات ژوورێکی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌ پارێزگای که‌رکووک پێک بهێنن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ئه‌منیی ئه‌و پارێزگایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار تاها له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: به‌ دوای هێرشی ئه‌مدواییه‌ بۆ سه‌ر کۆگای سندۆقی ده‌نگدان له‌ پارێزگای که‌رکووک ده‌بێ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌و پارێزگایه‌ پێک بهێنن.

ناوبراو وتیشی: ژووری هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆن له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌کان ده‌بێت و ده‌بێ له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌ جێناکۆکه‌کان پێک بهێنرێت چوونکه‌ جووڵه‌پێکردنی داعش ته‌نیا پارێزگای که‌رکووک ناگرێته‌وه‌ و جموجۆڵی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌ش زیاد بۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕێ هه‌واڵی SNGی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16213

Your Comment

You are replying to: .
captcha