كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: ژماره‌یێک په‌رله‌مانتار داوایان كردوووه‌ دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت بكرێت به‌ بانگهێشتی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم بۆ ئاگاداربوون له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: بڕیاره‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو واتا 9ی ئه‌م مانگه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه‌ و دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت بكات به‌ پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆک و جێگر و به‌رپرسی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شدار ده‌بن تاكوو بزانرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆمیسیۆن تا چه‌ند ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردوووه‌ وه‌ک پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و دانانی تۆماری نوێی ده‌نگده‌ران و هه‌روه‌ها دابین كردنی پێداویستیه‌ لۆجستیه‌كان.

عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێریی په‌رله‌مانی كوردستاندایه بۆیه‌ ئه‌ركی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانه‌ له‌ كاره‌كانی ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ بكۆڵنه‌وه‌ له‌ چۆنییه‌تی و شێوازی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک كه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت.

بڕیاره‌ 30ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ‌بچێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16203

Your Comment

You are replying to: .
captcha