وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "ته‌نها ده‌نگۆی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕای‌گه‌یاند ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هیچ بنه‌مایێكی ڕاستی نییه‌ و هیچ ڕێككه‌وتنێک نه‌كراوه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: "به‌هۆی زیاد بوونی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان له ‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا داواكاری زۆر هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ڵام هیچ ڕێككه‌وتنی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌كراوه‌."

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكراشی كرد: پێش ساڵی 2014 له ‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ‌و هێزه‌كانی حكوومه‌تی عێراقدا پرۆسه‌یێک هه‌بوو پێیان ده‌وت "پڕۆسه‌ی ئاسایشی هاوبه‌ش" و پڕۆسه‌كه‌ش خۆی له‌ بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش، بازگه‌ی هاوبه‌ش، هێزی هاوبه‌شی هه‌ر دوو لا و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ده‌بینییه‌وه‌ و پێكهێنانی ئه‌و هێزه‌ش بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بوو به‌ڵام زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ هیچ گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنێكی له‌باره‌وه‌ نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16200

Your Comment

You are replying to: .
captcha