کوردپرێس:
ئەیاد ڕەبیعی وتەبێژی کەتائیبی ئیمام عەلی سەر بە حەشدی شەعبی لە لێدوانێکدا لەبارەی وتەکانی ئەبووعیزرائیل لە سەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک وتوویەتی ئەبووعێزرائیل ئێستاش فەرماندەیێکی کەتائیبی ئیمام عەلییە بەڵام ئەو قسانەی لە بارەی ڕێککەوتن لە سەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک کردوویەتی ڕای شەخسی خۆیەتی و ڕاست نییە.
ڕەبیعی زیادی کرد پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان پێوەندیی بە دەوڵەتی فیدراڵەوە هەیە و هیچ پێوەندییێکی نە بە کەتائیبی ئیمام عەلییەوە هەیە و نە بە هیچ باڵێکی حەشدی شەعبیش.
شیاوی ئاماژەیە ئەبوو عیزرائیل، فەرماندە لە کەتایبی ئیمام عەلی سەر بە حەشدی شەعبی بە "رووداو"ی گوتبوو: "پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ سنووری کەرکووک. لە چەند رۆژی داھاتوودا لەنێوان سوپای عێراق و برایانی پێشمەرگە رێکەوتنێکی ھاوبەش ئەنجام دەدرێت.
Your Comment