کوردپرێس:
ڕەشاد گەڵاڵی، بەرپرسی كۆمیتەی مەخمووری یەكێتی، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: داعش لەهەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای قەرەچووخ بوونیان هەیە، سەر چیای قەرەچوخ بەدەست پێشمەرگەكانی پارتییە و خوار چیاكەش لەلایەن سوپای عیراقەوە كۆنترۆڵ كراوە.
ناوبراو وتیشی:" ماوەی نێوان بارەگاكانی پارتی و تیرۆریستانی داعش، تەنها 300 – 400 مەتر لەیەكترەوە دوورە، فڕۆكەی هاوپەیمانان و سوپای عیراقیش لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 10 جار بۆردومانی ئەو بنكەو بارەگایانەیان كردووە".
گەڵاڵی هۆشداریشی دا لەجموجۆڵی ئاشكرای تیرۆرستانی داعش لە سنوورەكانی هەولێر، بەتایبەت گوندی دارەخورما كە دەكەوێتە دیوی ناحیەی كەندێناوەو لەڕووی ئیداری و سەربازییەوە لەژێر دەسەڵاتی پارتیدایە، ڕاشیگەیاند: تائێستا ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان نەكراوە.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی ڕەتیكردەوە تیرۆرستانی داعش مەترسی گەورەیان لەسەر هەولێر هەبێت و وتی:" پارتی ئەو گرووپە وەك كارتێكی گوشار بەرامبەر بەسوپای عیراق بەكاردەهێندرێن، بۆئەوەی لەهەر گۆڕانكارییەك ئەگەر بەویستی ئەو نەبێت، تیرۆریستان لەدژی بەغدا بەكار بهێنێت".
Your Comment