نێچیرڤان بارزانی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رده‌غان په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.

کوردپرێس:

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تدا ئاماژه‌ی پێكراوه‌، "له‌ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا، نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ ئه‌ردۆغان كرد، له ‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك كۆماری توركیا سوپاسى نێچیرڤان بارزانىی كرد".

سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هەرێم دووپاتیشی كرده‌وه‌، "هه‌ردوولا په‌یوندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیایان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ و په‌یویه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان به‌ گرنگ بۆ هه‌ردوولا وه‌سف كرد".

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ و پێشهاته‌كان و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌، به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیى نێوان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆمارى توركیا بوون.

News Code 16190

Your Comment

You are replying to: .
captcha