بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەفسەرێک بەپلەی موقەدەم، لە پۆلیسی فیدراڵی كە نەیویست ناوی بنووسرێت، رایگەیاند: "ئەو هێزەی پۆلیسی فیدراڵی لەسەر فەرمانی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جووڵەی پێکراوە و ئامانجێکی دیاریکراویان هەیە لە ناوچەكە".
بە گوتەی ئەو ئەفسەرە، ئامانج لە ھێنانی ئەو ھێزە بۆ كەركووک، ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنە دژی داعش لە رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای کەرکووکە، حكوومەتی عێراق دەیەوێت داعش لەو ناوچانە وەدەرنێ، چوونكە ماوەیێكە بوونەتە مەترسی زیاتر لەسەر كەركووک و ناوچەكە".
ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا چەكدارانی داعش چەند ھێرشێكیان لە سنووری كەركووک كردووەتە سەر حەشدی شەعبی و سوپا و پۆلیسی عێراق، ھاوكات ژمارەیێک تەقینەوەشیان لە شاری كەركووک و دەوروبەری ئەنجام داوە.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment