ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جاده‌کانی سه‌قز 9 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی کوردستان- شه‌وی ڕابردوو 2 ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جاده‌کانی شاری سه‌قز ڕوویان دا که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ 4 که‌س کوژران و 5ی دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕووداوی هاتوچۆی یه‌که‌م له‌ نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری ئاردی له‌گه‌ڵ تریله‌ی بارهه‌ڵگر و له‌ 10 کیلۆمه‌تریی ڕێگای سه‌قز- دیوانده‌ره‌ و له‌ ترانشه‌ ئادینان ڕووی دا که‌ 1 کوژراو و 5 برینداری لێکه‌وته‌وه‌.

ڕووداوی هاتوچۆی دووهه‌م له‌ میحوه‌ری سه‌قز- بانه‌ و نزیکیی پردی قشلاخ ڕووی دا و کوژرانی 2 که‌س و برینداربوونی یه‌ک که‌سی به‌دواوه‌ بوو که‌ دواتر برینداره‌که‌ش به‌ بۆنه‌ی سه‌خت بوونی برینه‌کانی گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.

شایانی باسه‌؛ پۆلیسی هاتوچۆ هۆکاری ئه‌و ڕووداوانه‌ لێک ده‌داته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16155

Your Comment

You are replying to: .
captcha