به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕووداوی هاتوچۆی یه‌که‌م له نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری ئاردی له‌گه‌ڵ تریلهی بارهه‌ڵگر و له 10 کیلۆمه‌تریی ڕێگای سه‌قز- دیوانده‌ره و له ترانشه ئادینان ڕووی دا که 1 کوژراو و 5 برینداری لێکه‌وته‌وه.
ڕووداوی هاتوچۆی دووهه‌م له میحوه‌ری سه‌قز- بانه و نزیکیی پردی قشلاخ ڕووی دا و کوژرانی 2 که‌س و برینداربوونی یه‌ک که‌سی به‌دواوه بوو که دواتر برینداره‌که‌ش به بۆنه‌ی سه‌خت بوونی برینه‌کانی گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.
شایانی باسه؛ پۆلیسی هاتوچۆ هۆکاری ئه‌و ڕووداوانه لێک ده‌داته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment