ڕێگەى مه‌رزى شۆشمێ - ته‌وێڵه‌ داخراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌م گردبوونه‌وه‌یە ده‌ركه‌وت دیسان كێشه‌ى شۆفێرى ئۆتۆمبیله‌ بارهه‌ڵگره‌كانى مه‌رزى شۆشمێ ته‌وێله‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

کوردپرێس:

بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی شۆفیرەکانەوە ڕێگای مەرزی شۆشمێ بۆ تەوێڵە داخراوە و ئەوەش دوووهەم جارە ئەو کێشەیە ڕوودەدات.

شۆفێره‌كان بوون به‌ دوو به‌ره‌ى جیاوازەوە، به‌ره‌یێكیان ١٣٠ ئۆتۆمبیلى جۆرى لۆرى و تڕێله‌ن، خاوه‌ن مۆڵه‌ت و خه‌تى ڕه‌سمین و چه‌ندین ساڵه‌ كارده‌كه‌ن، به‌ره‌ى دووه‌م ١٢٧ ئۆتۆمبیلى جۆرى تڕێله‌ن و به‌بێ موڵه‌ت و بێ خه‌تن و ئه‌مانیش چه‌ند ساڵێكه‌ خۆڵى ئاسن له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.

ئێستا خاوه‌ن خه‌ته‌كان ڕێگه‌ى مه‌رزه‌كه‌یان گرتووه‌ و ده‌ڵێن له‌سه‌ر حه‌قن و نابێت شۆفێری دیکە له‌م مه‌رزه‌دا کاربکات و ببنه‌ شه‌ریكه‌ به‌شیان.

كێشه‌ى نێوان ئەو شۆفێرانە‌ ماوه‌ى دوو ساڵه‌ به‌ ته‌واوى سه‌ریهه‌ڵداوه‌، بۆیه‌ له‌ئێستادا پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه بە وەکالەت‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى پارێزگاكه‌، نوسراویان كردووه‌ بۆ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن تا مۆڵه‌ت و خه‌تیش بدرێت به‌و ١٢٧ ئۆتۆمبیله‌‌ش كه‌ تائێستا خه‌تیان نییه‌، بۆیه‌ ئه‌مانیش به‌وه‌ ڕازی نابن به‌یه‌كجار ١٢٧ خه‌ت له‌م مه‌رزه‌ دابه‌ش بكرێت.

شۆفێره‌كان له‌سه‌ر مه‌رزه‌كه‌ ئارامیان نه‌گرت و كه‌س نه‌هات به‌ده‌میانه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ڕێكه‌وتن بۆ به‌رده‌م بیناى پارێزگار، سویچى سه‌یاره‌كه‌یان فڕێ دایه‌ حه‌وشه‌ى بیناكه‌ى پارێزگار و وتیان ئه‌م پارێزگاره‌ كێشه‌كه‌ى بۆ دروست كردوون، به‌ڵام ئه‌و شۆفێره‌ بارهه‌ڵگرانه‌شى كه ‌تائێستا خه‌تیان نییه‌، ده‌ڵێن ئەوانیش مافى خۆیانه‌ خه‌تیان پێبدرێت.

كێشه‌ى شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نیه‌ دێته‌ به‌رده‌م بیناى پارێزگار و لێره‌شه‌وه‌ هه‌وڵى ڕێكکه‌وتن و چاره‌سه‌ر ده‌درێت له‌نێوان هه‌ردوو لایەندا، به‌ڵام تائێستا كێشه‌كه‌یان بۆ چارەسەر نه‌كراوه‌، بۆیه‌ پارێزگاریش ئاماده ‌نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هیچ قسه‌یێک بكات.

News Code 16154

Your Comment

You are replying to: .
captcha