کوردپرێس:
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، ئه‌مڕۆ 1ی 7ی 2018 راگه‌یاندراوێكی به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و تێیدا كۆی هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی حوزه‌یرانی رابردوو ئاشكراكرد.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی رابردوو، 105 ملیۆن و 640 هه‌زارو 160 به‌رمیل بووه، داهاته‌كه‌شی گه‌یشتۆته 7 ملیار و 232 ملیۆن و 150 هه‌زار دۆلار، تێكڕای فرۆشی هه‌ر به‌رمیلێكیش 69 دۆلار‌و 32 سه‌نت بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئاشكراشی كردووه، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی هه‌نارده كراوه، له كێڵگه‌كانی باشوور بووه و هیچ بڕه نه‌وتێكی كێڵگه‌كانی كه‌ركووك هه‌نارده نه‌كراوه.
Your Comment