جه‌خت له‌سه‌ر ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی تێکڕای ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی هاوپه‌یمانێتیی هێزه‌ نیشتمانییه‌کانی عێراق داوا له‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌کات ده‌نگی تێکڕای بازنه‌کانی هه‌ڵبژاردن بژمێردرێنه‌وه‌ و دووری بگرن له‌ ژماردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ده‌نگه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ته‌میم له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ده‌بێ کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ژماردنه‌وه‌ی تێکڕای ده‌نگه‌کان به‌ تایبه‌ت له‌ پارێزگای که‌رکووک ئه‌نجام بدات و جه‌ختی کرده‌وه‌: پێویسته‌ سندۆقی ده‌نگدانی تایبه‌تی که‌رکووک بۆ به‌غدا بگوازرێته‌وه‌ چوونکه‌ هاوپه‌یمانێتیی هێزه‌ نیشتمانییه‌کانی عێراق دژ به‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن هه‌مان فه‌رمانبه‌ری کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌ که‌رکووکه‌.

شایانی باسه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 30ی حوزه‌یران لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مانی کرد.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16136

Your Comment

You are replying to: .
captcha