به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاژێر 4ی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 1ی ته‌مووزی 2018 سێ ته‌قینه‌وه که‌رکووکیان هه‌ژاند و به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌کان و چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو ڕووی دا به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا زیانه‌کان نه‌زانراون".
هاوکات عه‌مید ئه‌فراسیا و کامیل وه‌یس گوته‌بێژی پۆلیسی که‌رکووک به تۆڕی میدیاییی رووداویان ڕاگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێک له به‌رده‌م کۆگای دانانی سندوقه‌کانی ده‌نگدان که هاوکات کۆگای هه‌ڵگرتنی فه‌رمانگه‌ی خۆراکی که‌رکووکه له گه‌ڕه‌کی واست ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه یه‌ک که‌س له هێزه ئه‌منییه‌کان کوژراوه و 21ی دیکه‌ش بریندار بوون".
هاوکات لیوا مه‌عن ساعدی فه‌رمانده‌ی سه‌پاندنی یاسا له ڕاگه‌یێنراوێکدا ده‌ڵێت: "ته‌قینه‌وه‌که خۆکوژی بوووه و هه‌وڵ دراوه گه‌مارۆی ئه‌و کۆگایانه بدرێ به‌ڵام هێزه‌کانیان توانیویانه شکست به‌و هه‌وڵه بهێنن و به گیانی خۆیان پارێزگاری‌یان لێکردوون".
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له نزیک هۆڵی وه‌رزش و لاوانی که‌رکووک له به‌رامبه‌ر جه‌واهیر مۆڵ ڕووی داوه که ماوه‌ی مانگێکه کۆمیسیۆن وه‌ک کۆگا به‌کاری هێناوه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆکێک زیان به‌ر کۆگاکه گه‌یشتوووه و دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ش ده‌ستڕێژی گوله کراوه.
هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له به‌رده‌م کۆگایێکی دیکه‌ی کۆمیسیۆن له نزیک بازاڕی سه‌وزه و میوه له باشووری که‌رکووک به‌هۆی بۆمبی چێنراو ڕووی داوه به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا زیانه‌کان به دروستی نه‌زانراون.
ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌م له گه‌ڕه‌کی عه‌سکه‌ری شاری که‌رکووک بوووه که به‌و هۆیه‌وه دوو نارنجۆکی ده‌ستی به ده‌رگای کۆگایه‌که‌وه به‌ستراوه و دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ش شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌کان و چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو که تاوه‌کوو ئێستاش نه‌زانراوه کێن ڕووی داوه.
ئه‌مه له کاتێکدایه ماوه‌ی دوو ڕۆژه مه‌عن سه‌عدی فه‌رمانده‌ی دژه تیرۆری عێراق و حاکمی سه‌ربازی که‌رکووک بۆ رێگری کردن له جموجۆڵه‌کانی داعش له باشووری که‌رکووک پلانێکی ئه‌منی ڕاگه‌یاندوووه.
به‌هۆی ئه‌و ته‌قینانه‌وه ئه‌مبوڵانسێکی زۆر به‌ره‌و هه‌ر دوو نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی و کۆماری ده‌چن و لێکۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment