کۆمسیۆن: سێشەممەی داهاتوو ژماردنی دەستیی دەنگەکان دەست پێدەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەیس جەبر وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، سێشەممەی داهاتوو ڕۆژی سێی تەموز بە سەرپەرشتی دادوەرەکان دەستدەکرێت بە ژماردنی دەستی دەنگەکان.

کوردپرێس:

وتیشی، پرۆسەی ژماردنەکە تەواوی پارێزگاکان دەگرێتەوە و لەسەر بنەمای ئەو تانە و سکاڵایانە دەبێت کە پێشکەش کراون.

وتەبێژی کۆمسیۆن ڕوونیکردەوە، ڕۆژی سێی مانگی داهاتوو ژماردنی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەشێوەیەکی لە دوای یەک لە کەرکوک و سلێمانی و هەولێر و دهۆک و نەینەوا و سەڵاحەدین دەستپێدەکات، پارێزگاکانی تریش بەپێی خشتەیەک دەبێت کە کۆمسیۆن دیاری دەکات.

هەروەها ئەو سندوقانەی پێشتر ڕەوانەی بەغدا کراون، هەر لەوێ ژماردنی دەستیان بۆ دەکرێت.

وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگەکانی دەرەوە بەشێوەیەکی تەواوەتی ژماردنی دەستیان بۆ دەکرێت.

جەختی لەوەش کردەوە، پرۆسەکە بە ئامادەبوونی چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەری باڵیۆزخانەکان و حزب و چاودێرە نێودەوڵەتیەکان و ڕاگەیاندنەکان دەبێت، هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆش پاراستنی پرۆسەکە لە ئەستۆ دەگرن.

سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 16111

Your Comment

You are replying to: .
captcha