ئه‌مریکا مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌دات

به‌شی جیهان- سه‌رۆکی ناوه‌ندی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مریکا ده‌ڵێت: ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا له‌پێناو پشتیوانی له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و هێزانه‌ ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی ناوه‌ندی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مریکا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کان و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش سه‌ره‌ڕای نزیک بوونه‌وه‌ به‌ کۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش هێشتاکه‌ پشتیوانی له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ن.

ناوبراو ده‌شڵێت: واشنتۆن مووچه‌ی مانگانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌دات و له‌ بواری لۆجستیکی و سه‌ربازییه‌وه‌ پشتیوانی له‌و هێزانه‌ ده‌کات و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش مه‌شق و ڕاهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی ئه‌نیستیتۆی کوردی له‌ ئه‌مریکا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16107

Your Comment

You are replying to: .
captcha