به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاری جه‌لال له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: پێنج هاووڵاتیی هه‌رێمی کوردستان که له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركياوه راده‌ستى به‌ره‌ى نووسره له باكوورى سووريا کرابوون ڕزگار کران.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه دواى هه‌وڵى فيدراسيۆنى په‌نابه‌رانى عێراق توانراوه ئه‌و هاووڵاتيانه له ده‌ست به‌ره‌ى نووسره ڕزگار بكرێن و له ڕێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌دان بۆ هه‌رێمى كوردستان.
به‌ره‌ی نوسره دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ناوی خرایه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه ناوی خۆیان كرده "به‌ره‌ی فه‌تحولشام" به‌ڵام دوای ماوه‌یێک رێكخراوه‌كه به‌و ناوه‌شه‌وه خرایه‌وه لیستی تیرۆر.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment