به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له دیمانه‌یێکی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وتی: ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا به ئامانجی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا بێت ئێمه پشتیوانی‌یان لێده‌كه‌ین به‌ڵام ناچار نین پێڕه‌وی له هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌وان بكه‌ین و مانای هاوپه‌یمانێتیش ئه‌وه نییه كه ئێمه بڕیاره‌كانی ئه‌وان یه‌ک له دوای یه‌ک جێبه‌جێ بكه‌ین.
توركیا كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ناتۆ بۆ دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی تا ڕاده‌یێکی یه‌كجار زۆر پشتی به هاورده به‌ستوووه و ئاماره‌كانیش ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌م وڵاته له چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 3 ملیۆن تۆن نه‌وتی له ئێرانه‌وه هاورده كردوووه.
چاووش ئۆغڵۆ به‌رگریی كرد له درێژه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران و وتی: ئێران دراوسێیه‌كی باشه و ئێمه په‌یوه‌ندیی ئابوورییمان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه و جیا له‌وه‌ش ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه وڵاتێكی دیكه داوا له ئێمه ده‌كات تا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان بپچڕێنین ئێمه ئه‌م كاره ناكه‌ین.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment