ئارین ئاردیم 9 کتێبی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن نووسیوه‌ به‌ڵام ئێستا به‌ بۆنه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌ زیندانی کراوه‌

به‌شی تورکیا- بۆڵنت تزجان وته‌بێژی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ ده‌ستگیری و زیندانی کردنی ئارین ئاردیم به‌ تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌کات و ده‌ڵێت: ئارین ئاردیم 9 کتێبی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن نووسیوه‌ به‌ڵام ئێستاکه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن زیندانی کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بۆڵنت تزجان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ تۆمه‌تبار کردنی ئارین ئاردیم به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ گوله‌ن کۆمیدیایێکی ته‌واوه‌. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌موو ژیانیان سه‌رفی پشتیوانی له‌ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن کردبوو و ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌یان به‌ ده‌ستی خۆیان له‌ ده‌وڵه‌تدا جێی کردبوووه‌وه‌ و به‌رده‌وام هاوکارییان له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن کردوووه‌ که‌سێک که‌ هه‌موو ژیانی سه‌رفی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن کردوووه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ فه‌تۆچییه‌کان زیندانی ده‌که‌ن. به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جار نییه‌ که‌ تورکیا به‌ره‌وڕووی تۆمه‌تگه‌لێکی وا ده‌بێته‌وه وه‌ک ئه‌و تۆمه‌ته‌ی که‌ خستبوویانه‌ پاڵ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت و سۆزچی، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌موو ژیانیان سه‌رفی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌که‌ن له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کرێن که‌ هه‌موو ژیانیان سه‌رفی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ کردوووه‌ و به‌ تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن زیندانی ده‌کرێن. تورکیایێکی وایان خولقاندوووه‌ و تۆمه‌تێک که‌ خراوه‌ته‌ پاڵ ئارین ئاردیم شتێکی جیاواز له‌م بابه‌ته‌ نییه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ده‌شڵێت: ئارین ئاردیم تاکوو ئێستا 9 کتێبی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن نووسیوه‌ و له‌ 9 کتێبه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن به‌ شه‌ڕ هاتوووه‌. ئارین ئاردیم کاتێکیش که‌ هه‌واڵنێر بوو چالاکییه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن بوو. له‌ گۆڕه‌پانی سیاسه‌تیشدا درێژه‌ی به‌و پڕۆسه‌یه‌ داوه‌ و پرسێکی هه‌ژێنه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و داوایه‌ی سزای‌ که‌ به‌ پشت به‌ستن به‌وه‌ ئارین ئاردیم ده‌ستگیر و زیندانی کراوه‌ له‌لایه‌ن دادستێنی فه‌تۆچییه‌کانه‌وه‌ ئاماده‌ کراوه‌. ئه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاشکرای سیاسییه‌. ده‌زگای داد له‌ژێر فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسی کار ده‌کات. ئه‌وه‌ بڕیارێکی سیاسی نییه‌ به‌ڵکوو پڕۆسه‌یێکی سیاسیی ئاشکرایه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16099

Your Comment

You are replying to: .
captcha