حكوومه‌ت وه‌ڵامی داواكاریی كۆمیسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی سێ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌رێم ناداته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: تا ئێستا حكوومه‌ت واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیاری نه‌كردوووه‌.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ‌و ڕاپرسی له‌ هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنه‌كه‌یان نووسراوێكی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كردوووه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ‌یه‌ک كاتدا ئه‌نجام بدرێن به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌ت وه‌ڵامی ئه‌و نووسراوه‌ی كۆمیسیۆنی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕۆژی 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵی وه‌ک واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كرد به‌ڵام زۆرێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ گومانه‌وه‌ له‌و واده‌یه‌ ده‌ڕوانن ‌و دڵنیا نین له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ی دیاری كراوه‌ ئه‌نجام بدرێت.

له ‌ئێستادا واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم‌ و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆتایی هاتوووه و هیچ ئاماژه‌یێكیش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه‌ له‌مساڵدا نییه‌ و پێشتریش غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕای‌گه‌یاندبوو: "یه‌كێتی ‌و پارتی ئه‌وه‌نده‌ی له ‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ترسن ئه‌وه‌نده‌ له ‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ناترسن."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16097

Your Comment

You are replying to: .
captcha