به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌سڕوڵڵا سوورچی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: له نێوان یه‌كێتی و پارتی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه هه‌رچه‌نده تا ئێستا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوانیان دیاری نه‌كراوه به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له‌باره‌ی ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وتی: "گفتوگۆ له‌سه‌ر یه‌ک گوتاری هاوبه‌ش ده‌بێت بۆ به‌غدا تا هه‌ڵوێستی هه‌ر دوو لا یه‌ک بخرێت و ڕێکكه‌وتنی پێشوه‌خت ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک كرا داخوازیی سه‌ره‌كیی كورد و به‌رنامه‌كه‌ی بۆ داهاتوو چی بێت."
نه‌سڕوڵا سورچی سه‌باره‌ت به ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كان ئاشكرای كرد: ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی كۆمار و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێمان باشه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بمێنێته‌وه به‌ڵام به هه‌مان شێوه‌ی به‌غدا ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌می هه‌بێت و تا ئێستاش پارتی هه‌ڵوێستی ڕوونی له‌وباره‌یه‌وه نه‌خستۆته ڕوو و به‌پێی پێویستیش ئه‌و گفتوگۆیانه نه‌كراوه.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌باره‌ی سه‌ردانی كردنی به‌غداش ئاشكرای كرد: وه‌ک وه‌فدی هاوبه‌ش پێكه‌وه یه‌كێتی و پارتی دوای یه‌كخستنی بۆچوونه‌كان و دانانی به‌رنامه‌یێک سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی عێراق كۆ ده‌بنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment