کۆگایێکی گه‌وره‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌ هه‌ولێر ته‌قییه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆگایێکی گه‌وره‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌ هه‌ولێر ته‌قییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاژێر 4:30 خوله‌کی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2018 کۆگایێکی گه‌وره‌ی ته‌قه‌مه‌نی له‌ شارۆچکه‌ی به‌حرکه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر ته‌قییه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆر به‌ر کۆگاکه‌ که‌وت.

ئه‌و کۆگایه‌ هیچ جۆره‌ چه‌کێکی تێدا نه‌بوووه‌ و ته‌نیا فیشه‌کی جۆراوجۆری چه‌ند جۆره‌ چه‌کێکی تێدا بوووه‌ و ئاگره‌که‌ش به‌هۆی پله‌ی گه‌رما و ناڕێکی له‌ دانانی فیشه‌که‌کان بوووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئاگرێک که‌وتوووه‌ته‌وه‌ و پاشان کۆگاکه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

کۆگاکه‌ هیچ زیانێکی گیانی نه‌بوووه‌ و ته‌نیا کۆگاکه‌ زه‌ره‌ و زیانێکی زۆری پێگه‌یشتوووه‌ و به‌شێک له‌ پارچه‌ فیشه‌که‌کانیش به‌هۆی گه‌وره‌ییی ته‌قینه‌وه‌که‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ نێو ماڵه‌کان.

شایانی باسه‌؛ ئه‌مه‌ سێیه‌م جاره‌ کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌ هه‌ولێر ئاگر ده‌گرێت و ده‌ته‌قێته‌وه‌ و مانگی 8ی ساڵی رابردوو له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر کۆگایێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئاگری گرت و ته‌قییه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ ده‌نگێکی گه‌وره‌ی دروست کرد و له‌ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی هه‌ولێر بیسترا به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر ساڵی رابردوو کۆگایێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌ باره‌گایێکی فه‌رمانده‌ییی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ سه‌ر شه‌قامی نه‌ورۆز به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما گڕی گرت و دواتر ته‌قییه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سێ پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16089

Your Comment

You are replying to: .
captcha