به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له حاڵێکدا که حوکمی ئازاد کردنی له‌یلا گوڤه‌ن له‌لایه‌ن دادگه و دادوه‌ری دۆسیه‌که ده‌رکرا و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که دادستێن دووره‌په‌رێزی له ئاراسته کردنی ئه‌و حوکمه به زیندانی تیپی "E"ی ئامه‌د ده‌کات هه‌ر بۆیه تاکوو ئێستا سه‌ره‌ڕای ده‌رکردنی حوکمی ئازادیی له‌یلا گوڤه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتاره له زینداندایه. دادستێن ئیدعای کردوووه که حوکمی ئازاد کردنی له‌یلا گوڤه‌ن دژ به یاسایه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوکمه و سه‌رله‌نوێ زیندانی کردنی ئه‌و سیاسه‌توانه کورده ده‌کات.
پارێزه‌ری گوڤه‌ن له لێدوانێکدا ئاماژه به نه‌ناردنی حوکمی ئازادیی دادگه له‌لایه‌ن دادستێنه‌وه بۆ به‌شی ئیداریی زیندانی ئامه‌د ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: له پڕۆسه‌ی دادی وڵات‌دا ئه‌وه کارێکی نایاسایییه. له حاڵێکدا که حوکم له‌لایه‌ن دادگه‌وه ده‌رکراوه "سزا دژ به ئازادکردنی یه‌ک که‌س" له‌لایه‌ن داواکاری گشتییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابرسول
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment