به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌نته‌ری پێوه‌ندیی دیپلۆماتیکی ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی کوردی سووریا له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه به ده‌نگۆکان له‌باره‌ی دانووستانی کوردی سووریا و ده‌وڵه‌تیی ناوه‌ندی ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: تاکوو ئێستا هیچ دانووستانێکی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ئه‌نجام نه‌دراوه. خه‌ڵکی باکووری سووریا بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی سووریا واتا بۆ سووریایێکی فره‌ڕه‌نگ و دیموکراتیک شه‌ڕ ده‌که‌ن. خه‌ڵکی ئێمه له سه‌ره‌تای ئه‌م شه‌ڕه‌وه تێڕوانینی ستراتێژیکی خۆیانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند. تێکڕای ناوچه‌کانی ئێمه کراونه‌ته ئامانج به‌ڵام هیچ یه‌ک له‌و هێرشانه ئامانجه‌کانی ئێمه‌ی نه‌گۆڕی و به‌رخۆدانی ئێمه درێژه‌ی هه‌یه.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه: کوردی سووریا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگای سووریا پێکده‌هێنێت و به‌ستێنی دیالۆگی دیموکراتیکیان ڕهخساندوووه و ڕێچاری دیموکراتیکیان ئاراسته کردوووه به‌ڵام له دانووستانی ژێنێڤ و دیکه‌ی دانووستانه‌کان بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا دوور خراونه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای تێکڕای ئه‌و کارانه هه‌وڵه‌کانمان بۆ چاره‌کردنی قه‌یران درێژه‌ی هه‌یه. سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانمان بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی دیالۆگ و دانووستان خستۆته گه‌ڕ. سیاسه‌ته‌کانمان، پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یران، دانووستانه‌کانمان و چالاکیی دیموکراتیکمان به ته‌واوه‌تی ڕوون و ئاشکرایه. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک له سووریا دانووستان بکه‌ین ڕای گشتی له‌و دانووستانه ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment