سه‌رکرده‌یێکی پارتی: کورد ڕۆڵی دووهه‌م له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌بینێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و حیزبه‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداریی ڕاسته‌قینه‌ی کورد له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌کات و ده‌ڵێت: کورد ڕۆڵی دووهه‌م له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌بینێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، سه‌رکرده‌ له‌ پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ڕۆژنامه‌ی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی ڕاگه‌یاندوووه‌ "پارتی هه‌ڵوێستی دیاره‌ له‌ پێکهێنانی حکوومه‌تی ئاینده‌ی عێراقدا و بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیش هێڵی سووری له‌سه‌ر هیچ که‌س و لایه‌نێک نییه‌."

به‌رواری ئاماژه‌ی به‌وه ‌کردوووه‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان به ‌پێویستی زانیوه‌ سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی عێراق ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێت له‌ ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌تدا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی جه‌ختیشی کردوووه‌ته‌وه‌ کورد له ‌دوای پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیی شیعه‌کان ڕۆڵی سه‌ره‌کی نابێت له‌ سیاسه‌تی عێراقدا به‌ڵکوو ڕۆڵی دووهه‌‌م و لاوه‌کی ده‌بینێت.

شایانی باسه‌؛ به‌مدواییانه‌ هاوپه‌یمانیی سائیروون به‌ سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی فه‌تحى هادى عامرى بوون به‌ هاوپه‌یمان به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و پێكهێنانی حكوومه‌ت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16084

Your Comment

You are replying to: .
captcha