هه‌ندێک له‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان دوابخه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق هۆشداری ده‌دات له‌سه‌ر هه‌وڵی هه‌ندێک له‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مین به‌کر له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ژماره‌یێک له‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان که‌ نه‌یانتوانی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق کورسیی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست بێنن هه‌وڵه‌کانیان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم چڕ کردۆته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌ندێک کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان به‌ڕێوه‌ ده‌بات بۆ دواخستنی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الشرقیه‌ نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16080

Your Comment

You are replying to: .
captcha