بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منييه له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ريه‌نيوز، به بێ ئه‌وه‌ى ناوى بهێنرێت، رووني كردووه‌ته‌وه، "پلانى نوێى ئه‌منى كه‌ركووک خراوه‌ته كار".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، "ره‌وشى ئاسايشى كه‌ركووک پارێزراوه و له هه‌ر شوێنێک جموجۆڵى داعش ببينرێت، به‌ره‌نگارى ده‌بينه‌وه".
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، 27ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018، پارێزگارى كه‌ركووک به وه‌كاله‌ت راكان سه‌عيد جبوورى داواى له سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى كردبوو، "هێزى ئه‌منى زياتر ره‌وانه‌ى كه‌ركووک بكات".
جێبه‌جێكردنى پلانى نوێى ئه‌منى كه‌ركووک دواى ئه‌وه دێت، به‌رپرسانى يه‌كێتیی نيشتيمانیى كوردستان له كه‌ركووک هۆشداريان له "شڵه‌ژانى ره‌وشى ئه‌منى كه‌ركووک دابوو".
هه‌روه‌ها له به‌ياننامه‌يێكدا مه‌ڵبه‌ندى دووى كه‌ركووكى يه‌كێتى "هۆشدارى" له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى مه‌ترسى داعش له سنوورى كه‌ركووک دابوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment