بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی ئیئتیلافی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە بەدەرکردنی بەیانامەیێک ئەو ڕاپورتانەی کە باس لە هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئیئتیلافی سائێروون دەکەنی ڕەت کردەوە.
ئەسەدی جەختیشی کردەوە کە هاوپەیمانێتی لە نێوان ئیئتیلافی فەتح و سائێروون بە ئامانجی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق هێشتا بەردەوامە و کۆمیتەی هاوبەشی دوو لایەنەکەیش بۆ تاوتوێ هەنگاوی کرداری بە مەبەستی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان پێکهاتووە.
ناوبراو هەروەها داوای لە میدیاکان کرد لە بڵاوکردنی هەواڵەکاندا وردەکاریی پێویست لەبەرچاو بگرن و لە سەرچاوە سەرەکییەکان کەڵک وەربگرن.
سەرچاوە:سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment