کوردپرێس:
ئەمڕۆ 27ی 6ی 2018، بەسەرپەرشتیی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئامادەبوونی وەزیرانی سەرچاوەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزاری عێراق، بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێم، نوێنەری وەزارەتی پلاندانان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراقی و چەندین بەرپرسی دیكە، سێیەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاو لەعیراق بەڕێوە چوو.
ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاری دا بەپێكهێنانی دوو لیژنەی دانوستان لەسەر ئاستی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و سەرچاوەكانی ئاو، بۆ ئەوەی بەزووترین كات سەردانی ئێران و توركیا بكەن و داوای پشكی ئاوی عێراق بكەن.
ناوبراو وتیشی:" هەر لیژنەیێک پێكبهێنرێت، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی تێدایە دەبێت".
سەبارەت بەهەڵوێستی حكوومەتی عێراق لەبارەی دروستكردنی بەنداوی بێخەمە لەهەرێمی كوردستان، ئەكرەم ئەحمەد رایگەیاند: بەهۆی رازینەبوونی حكوومەتی هەرێم، بەغدا لەساڵی 2008ەوە وازی لەدروستكردنی ئەو بەنداوە هێناوە و چیتر گفتوگۆی لەسەر ناكات و لەم كۆبوونەوەیەشدا باس نەكرا.
Your Comment