سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق: ژماردنەوەی دەنگەكان دەست پێدەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەفتەی داهاتوو پرۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی ئەو سندوقانەی كە سكاڵایان لەسەرە، دەست پێدەكات و بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: پرۆسەكە دوو مانگ دەخایەنێت و پێویستە تا ئەو كاتەش پەرلەمان لە كارەكانی بەردەوام بێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی 28ی 6ی 2018، سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەهەفتەی داهاتووەوە پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردن بەدەست، دەست پێدەكات.

لێدوانەكەی جبووری، دوای شكستهێنانی ئەنجومەنی نوێنەران هات لە ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان، كە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 1ی 7، كۆتایی بە كارەكانی دێت.

لەو بارەیەوە، عیماد یوحەنا بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاندووە، ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان، نزیكەی دوو مانگی پێویستە، بۆیە دەبێت كارەكانی پەرلەمانیش تا ئەو كاتە بەردەوام بێت.

بەپێی بڕیارێكی دادوەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بەدەست ژماردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنەكەی 12ی 5، تەنها ئەو سندوقانە دەگرێتەوە، كە سكاڵایان لەسەری هەیە.

News Code 16071

Your Comment

You are replying to: .
captcha