توركیا بەنیازە هەموو دەستکەوتەکانی کورد لەناو ببات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکرات لە هه‌رێمی‌ کوردستان رایده‌گه‌یێنێت: تورکیا بەنیازە هەموو دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان لەناو ببات و به‌پێویستیشی‌ ده‌زانێت كه‌ هەڵوێستی نەتەوەیی دژی داگیرکارییەکانی تورکیا هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سلێمان عەرەب، نوێنەری پەیەدە لە هه‌رێمی‌ کوردستان به ‌سایتی‌ ڕۆژنیوزی‌ راگه‌یاندووه‌: "کورد لە شەڕی دژی داعشدا لە کوردستانی عێراق و سووریا دەستکەوتی زۆر گەورەی بەدەست هێنا، گرنگە ئەو دەستکەوتانە بپارێزرێن، دەوڵەتی تورکیا بەو هێرشانەی بەنیازە هەموو ئەو دەستکەوتانە لەناوببات.

سلێمان عەرەب ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌: دەوڵەتی تورکیا هەر شوێنێک داگیربکات بە ئاسانی چۆڵی ناکات، ئێستاش لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەیان بارەگای سەربازیی هەیە، پێویستە لە دژی داگیرکارییەکانی تورکیا هەڵوێستی نەتەوەیی جدی پیشان بدرێت.

ناوبراو ده‌ڵێت دەوڵەتی تورکیا لە کوردستانی سووریا پشتگیریی چەتەکانی کرد و هێرشی کردە سەر کانتۆنەکانی، بۆ مەگەر لەوێ پەکەکەی لێبو؟ ئێستاش هەر بەو بەهانەیە هێرشدەکاتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان، کورد لەهەر شوێنێک سەربکەوێت تورکیا هێرش دەکاتەسەری.

نوێنەره‌كه‌ی پارتی یەکێتی دیموکرات لە هه‌رێم پێیوایه‌ كه‌ ناردنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەلایەن هەندێک بەرپرسانی سیاسیی هەرێمی کوردستانەوە، بەواتای بەڕەوا زانینی ئەو هێرش‌ و داگیرکارییانە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16069

Your Comment

You are replying to: .
captcha