خۆتان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ بكه‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مان كه‌ بۆ ئاشكراكردنى ڕاستییه‌كان له‌ باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار پێكیهێنرا، داوا ده‌كات، له‌ ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ هه‌مووان خۆیان بۆ ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، ئاماده‌ بكه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل نوورى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاشكرا كردنى ڕاستییه‌كان، ڕای گه‌یاند: "خواستى كۆمسیۆن كه‌ دادوه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن به‌وه‌ى له‌ كۆى 10 ملیۆن و 950 هه‌زار ده‌نگ، ته‌هها 1200 سندووق به‌ده‌ست بژمێرنه‌وه‌، كارێكى سه‌یره‌".

عادل نوورى جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى چواره‌مى یاسای هه‌ڵبژاردن، دادوه‌ره‌كان ناچار ده‌كات هه‌موو سندووقه‌كان به‌ڕێژه‌ى 100% به‌ده‌ست بژمێرنه‌وه‌ و گوتیشی: "په‌رله‌مان گواستنه‌وه‌ى سندووقه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ى به‌شێک له‌ سندووقه‌كانیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌".

ناوبراو باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌رده‌ستیانه‌، ڕێژه‌ى گۆڕانكاریی له‌ ئه‌نجامه‌كان له‌دواى به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان، له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ 80% و به‌شێكیش 60%، ده‌بێت، گوتیشی: "به‌ كۆى گشتیش نزیكه‌ى 40 تا 50% له ‌هه‌موو عێراق، ده‌بێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داواى له‌هه‌مووان كرد، له‌ ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ خۆیان بۆ ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایارى 2018 بكه‌ن.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16068

Your Comment

You are replying to: .
captcha