شاندێکی هەڵەبجە بەشداری ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ له‌مه‌راسیمێكدا ساڵیادی‌ كیمیابارانی‌ شاری‌ سه‌رده‌شتی‌ ده‌كرێته‌وه‌ و شاندێكی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌شداری‌ تێدا ده‌كه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی‌ 28ی حوزەیرانی 1987، چه‌ند فڕۆكەیێكی‌ حكوومه‌تی‌ بەعسیی عێراقی‌، بە چەكی كیمیایی بۆردومانی شاری‌ سه‌رده‌شتیان‌ كرد و به‌هۆیه‌وه‌ 130 كەس لە خەڵكی سڤیلی سەردەشت شەهید بوون و زیاتر لە 8 هەزار كەسی‌ تریش برینداربوون.

مه‌نزه‌ر عه‌لی‌، ئه‌ندامی‌ ئه‌و شانده‌ی‌ كه‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن ڕایگەیاند: "ساڵانه‌ ئه‌و یاده‌ ده‌كرێته‌وه ‌و چه‌ند جارێک له‌ هەرێمی كوردستانه‌وه‌ وه‌فد به‌شداری كردوه ‌و ئه‌مساڵیش 13 كه‌س له ‌نوێنه‌ری‌ فه‌رمانگه ‌و دامه‌زراوه‌ جیاوازه‌كانی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداری ده‌كه‌ین".

ناوبراو وتیشی‌: "بڕیاره‌ ئه‌مرۆو سبه‌ینێ‌ مه‌راسیم و چالاكیه‌كانی‌ یاده‌كه‌ به‌رده‌وامبێت و له ‌وه‌فده‌كه‌داش سه‌رۆكی‌ کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەی‌ تێدایه‌ و ئه‌و به‌یاننامه ‌و هاوخه‌می‌ به‌ناوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ده‌خوێنێته‌وه.

شاری‌ سه‌رده‌شت لە ڕووی كارگێڕییەوە قەزایەكە سەربە پارێزگای ورمێه ‌و ژمارەی دانیشتوانی لە 75 هەزار كەس زیاترە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16067

Your Comment

You are replying to: .
captcha