فەڕەنسا باڵیۆزی خۆی بۆ ئێران دەستنیشان کرد

بەشی ئێران- فەڕەنسا، فڕانسوا سینمیود-ی وەک باڵیۆزی ئەو وڵاتە بۆ ئێران کە هاوکات نوێنەری ئەم وڵاتەش بۆ کاروباری سووریا دەبێت، دەستنیشان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشییەتید پرێس ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی فەڕەنسا لە کۆبوونەوەیێکدا، فڕانسوا سینمیود-ی وەک باڵیۆزی ئەو وڵاتە بۆ ئێران، هەروەها وەک نێردەی تایبەتی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ سووریا دەستنیشان کردووە.

ئەسوشییەتید پرێس ئاماژەی بەوەش داوە کە لە بەراواری ٢٧ی مانگی ئابی داھاتوو، فڕانسوا سینیمود دەست بە جێبەجێ کردنی ئەرکەکەی دەکات.

فڕانسوا سینیمود لە ساڵی ٢٠١٦، باڵیۆزی فەڕەنسا بووە لە ئێران، ھەروەھا بەر لەوەی وەک باڵیۆز بۆ ئێران دەستنیشان بکرێتەوە، بۆ ماوەی چوار ساڵ وەک بەڕێوبەری دەزگای ھەواڵگری دەرەکی کاری کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16066

Your Comment

You are replying to: .
captcha