ده‌بێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق ئه‌نجام بدرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ڵێت: بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆ ژماردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ سندۆقه‌کانی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ سێهه‌مین هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق یه‌ک ناگرێته‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا په‌سه‌ند کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار که‌ریم به‌ هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: ئێمه‌ داوای جێبه‌جێ کردنی بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌که‌ین.

ناوبراو هۆشداریشی دا که ئه‌گه‌ر ده‌نگی هه‌ندێک بازنه‌ی ده‌نگدان نه‌ژمێردرێنه‌وه‌ ئه‌وا‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری تانه‌ له‌و بڕیاره‌ ده‌دات و سکاڵا بۆ دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق به‌رز ده‌کاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16054

Your Comment

You are replying to: .
captcha