دادگای فیدراڵ مافی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت به‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی عێراق مافی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌ و فرۆشتنی نه‌وتی به‌ هه‌رێمی كوردستان دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادگای فیدراڵی دوای چه‌ند دانیشتنێكی دادگایی له‌سه‌ر سكاڵایێكی حكوومه‌تی عێراق مافی ده‌رهێنان و هه‌نارده و فرۆشتنی نه‌وتی به ‌هه‌رێم دا و له‌وباره‌شه‌وه‌ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دا و بۆ ئه‌وه‌ش پشتی به‌ ماده‌ی (111)ی ده‌ستوور به‌ستوووه‌.

ماوه‌ی ڕابردوو حكوومه‌تی عێراق سكاڵای له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان تۆمار كرد ئه‌وه‌ش به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ نه‌وت ده‌رده‌هێنێت و هه‌نارده‌ی ده‌كات و له ‌بازاڕه‌كانی جیهان ده‌یفرۆشێت.

ئه‌یاس سامۆک وته‌بێژی دادگای فیدراڵی عێراق له‌وباره‌وه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌ دادگای فیدراڵی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 27ی حوزه‌یرانی 2018 كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حموود ئه‌نجام داوه‌ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی حكوومه‌تی عێراق.

ناوبراو ڕای‌گه‌یاندوووه‌ له ‌دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ر دوو لا سكاڵاكار و سكاڵالێكراو ئاماده‌ بوون ‌و دادگا بڕیاری داوه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ به‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی خۆی بكات.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16037

Your Comment

You are replying to: .
captcha