به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 27ی حوزه‌یرانی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بیی پارێزگای که‌رکووک به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد و تێکڕای جینایه‌تی تیرۆریستان دژ به دانیشتوووانی ئه‌و پارێزگایه‌یان ئیدانه کرد و داوایان له هێزه ئه‌منییه‌کان کرد هه‌وڵه‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریستان هه‌له‌که له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان نه‌قۆزنه‌وه.
له چه‌ند رۆژى ڕابردوودا به‌رپرسانى يه‌كێتیى نيشتيمانىی كوردستان له كه‌ركووک له چه‌ند بۆنه‌ى جياواز و به بهياننامهيێک داوايان كرد هێزى پێشمه‌رگه و ئاسايش بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووک.
هاوكات له بهياننامهيێكدا مه‌ڵبه‌ندى 2ى يه‌كێتى هه‌ڕه‌شه‌ى كردبوو ئه‌گه‌ر ئارامى شاره‌كه پارێزراو نه‌بێت شه‌قام ده‌جووڵێنن بۆ داواكاریی گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئاسايش و هاوكات پێشنيازى پێكهێنانى هێزێكى هاوبه‌شی له نێوان پێشمه‌رگه و ئاسايش و هێزه ئه‌منييه عێراقييه‌كان كردبوو.
هه‌ر له‌وباره‌وه ئه‌نجوومه‌نى عه‌ره‌بى له پارێزگاى كه‌ركووک ڕه‌تی کرده‌وه رازى بێت به گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئاسايش بۆ شارى كه‌ركووک.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه زیاتر ڕاشیگه‌یاند: ناكرێت دزهكردنێكى ئه‌منى داعش ببێته هۆى شكاندنى كه‌رامه‌تى پێكهاته‌كانى ديكه‌ى كه‌ركووک.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment