به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لى حسێنى گوتيشى: "ته‌رمه‌كان له گوندى ده‌روێش عه‌لى ئه‌وپه‌ڕى باشوورى ڕۆژئاوای خورماتوو دۆزراونه‌ته‌وه و دواتر گواستراونه‌ته‌وه بۆ پزيشكى دادوه‌رى."
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌داخه‌وه ته‌رمه‌كان به جۆرێک شێوێندراوون كه ناناسرێنه‌وه."
ڕۆژى 23ى ئه‌م مانگه ئاژانسى (ئه‌عماق)ى سه‌ر به داعش گرته‌يێكى ڤيديۆيى تايبه‌ت به ڕفاندنى 6 كه‌سى بڵاو كرده‌وه كه داعش هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى ده‌كردن ئه‌گه‌ر له 3 ڕۆژدا ده‌ستگيركراوه سوننه‌كانى زيندانه‌كانى عێراق ئازاد نه‌كرێن.
ئه‌و ده‌ستگيركراوانه كارمه‌ندى پۆليس و حه‌شدى شه‌عبى بوون و له‌سه‌ر ڕێگه‌ى به‌غدا- كه‌ركووک له لايه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوون.
له‌و باره‌يه‌وه شوان عه‌بدول به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی خورماتوو به کوردستان 24ی ڕاگه‌یاند: چوارشه‌ممه 27ی حوزه‌یران 8 ته‌رم گه‌يه‌ندراونه‌ته به‌شی دادی نه‌خۆشخانه‌ی خورماتوو.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ته‌رمه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ن که داعش هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێ کردبوون و داوای دیل به‌دیلی ده‌کرد له حکوومه‌تی عێراق.
ڕوونیشی کرده‌وه ڕفێندراوه‌كان پێش كوشتنيان ده‌ست و قاچیان بڕاوه و ته‌رمه‌کانیان لای سه‌فره فڕێ دراوه له نزیک پارێزگای دیاله.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد رفێندراوه‌كانى لای داعش 6 که‌س بوون، دوو ته‌رمی دیکه‌شیان له‌گه‌ڵ فڕێ دراوه به‌ڵام ناسنامه‌یان دیار نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment