سوپای تورکیا له‌ سێ ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان جێگیر کراون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سوپای توركیا له ‌چه‌ند ناوچه‌یێک هێزه‌كانی جێگیر ده‌كات و به‌رپرسێكی یه‌كێتیش زانیاری له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانیان ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: سوپای تورکیا له‌ سێ ناوچه‌ی برادۆست جێگیر کراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا كه‌ریم برادۆستی به‌رپرسی كۆمیته‌ی برادۆستی یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان ڕای‌گه‌یاند: "تا ئێستا سوپای توركیا له ‌سێ ناوچه‌ی (به‌رمیزه‌، چیای دێڵ و چیای كه‌وێت) جێگیر كراون و شه‌وانه‌ش له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه‌ به ‌شێوه‌یێكی پارتیزانی ده‌كرێنه‌ ئامانج و لێیان ده‌درێت."

ناوبراو وتیشی: "هیچ ئاماده‌كارییێكی به‌رفراوانیش نییه‌ تاوه‌كوو شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ڕوو بدات و وه‌ک ئه‌وه‌ی‌ له ‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باس ده‌كرێت."

برادۆستی زانیاری له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی سوپای توركیا ئاشكرا ده‌کات و ده‌شڵێت: "شه‌ڕه‌كان زیاتر له ‌شه‌واندا ڕوو ده‌دات و بۆردومانه‌كانیش زیاتر له ‌كاتی ئاڵوگۆڕی هێزه‌كانی توركیا و هێنانی خواردن بۆ سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌درێن به‌ تایبه‌ت له ‌گونده‌كان كه‌ له ‌ناوچه‌ ئاوه‌دانه‌كانه‌وه‌ نزیكن."

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "هیچ خێزانێک له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ناوچه‌كه‌یان به‌هۆی مه‌ترسیی چه‌كدارانی توركیاوه‌ چۆڵ نه‌کردوووه‌ و مه‌ترسییێكی ئه‌وتۆشیان له‌سه‌ر هاووڵاتییانی برادۆست دروست نه‌كردوووه‌ تاوه‌كوو ماڵه‌كانیان جێبهێڵن."

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16028

Your Comment

You are replying to: .
captcha