بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا دووجار هەردوو گوندی گەلی بازێ و گەلی هەسپا لە سنووری بەرواری باڵا لە ئامێدی بۆردومان کردووە و لە ئێستاشدا فرۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوورێتەوە و تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردومانە بە وردی نەزانراوە.
پێشتریش بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە پرۆژەی ئاوی گەلی بازی تێکشکاوە و گوندەکانی دەورووبەری تووشی کێشەی ئاو بوونەتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندین جار بۆردومانی ناوچەکانی برادۆست و ئامێدیان کردووە و بەوهۆیەشەوە زیانێکی زۆر بە ڕەز و باخی هاوڵاتیانی ناوچەکە گەیشتووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەیێکە سوپای تورکیا بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێم و لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنى گرتنى قەندیلی ڕاگەیاندووە، ڕۆژانەش شەڕ و پێکدادان لە نێوان سەربازانی تورکیا و پەکەکە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات.
سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment