کوردەکانی سووریا بۆ گۆڕینی هاوپەیمان هەنگاوەکانیان چڕ کردووەتەوە

بەشی جیهان- کوردەکانی سووریا کە لە هاوپەیمانێتیی ئەمریکا بێ هیوا بوونە، بەنیازن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا دانووستانەکانیان دەست پێبکەن و هاوپەیمانی ڕووسیا بن.

ماڵپەڕی سیریان ئابزرۆر ئاماژەی دا بە هاوڕێیی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا بۆ چوونەدەرەوەی کوردەکان لە مەنبەج و نووسی: ئەو ڕووداوە و چەند ڕووداوی دیکە بوو بەهۆی ئەوەی کە سالح موسلیم سەرۆکی پێشووی یەپەگە لە ڕێکەوتی 9ی حوزەیرانی 2018دا بڵێت هاوپەیمانیی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرەوە کۆتایی دەچێت و مومکینە لەگەڵ ڕووسیا یا دەوڵەتی ناوەندی هاوپەیمانی پێک بێنێن.

ئەو ماڵپەڕە دەشنووسێت بەئاوڕدانەوە لە هەڵکەوتەی جوگرافیایی کوردەکانی سووریا و ئەگەری چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سووریا؛ ئەو هاوپەیمانێتییە مومکینە لە داهاتوویکێ نزیکدا درووست ببێت.

لەدرێژەدا هەوڵی کوردەکان بۆ ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی بە هەوڵێکی پۆزەتیڤ وەسف دەکرێت، هەرچەند جەخت کراوە کە هەوڵی کوردەکان پاش گۆڕانکاری ڕووداوەکان لە سووریا ئەنجام دراوە.

لە نووسراەکەدا هەروەها ئاماژە دراوە بە وتارێکی ڕۆژنامەی وەتەن، سەربە حکوومەتی سووریا و جەخت لەسەر ئەو خاڵە کراوە کە دانووستانی کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بە مانای پاراستنی هەموو دەسکەوتەکانی کورد نییە، پێش ئەو هەوڵە ئەوان دەبێت هەڵوەشاندنەوەی ئیدارە خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا ڕابگەیێنن تاکوو دانووستانەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا درێژە پێبدەن.

کۆدی هەواڵمێر: 60113

News Code 16019

Your Comment

You are replying to: .
captcha