به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار ته‌ها ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی به SNNی راگه‌یاند: درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشێلكاری ده‌ستوورییه چوونكه به‌پێی ماده‌ی 56ی ده‌ستوور ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مان تاوه‌كوو دوایین دانیشتن چوار ساڵه و په‌رله‌مان بۆی نییه هیچ كارێک بكات.
ناوبراو وتیشی: "درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان سه‌ره‌تایێكی ترسناک ده‌بێت بۆ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌روه‌ها دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورده به تایبه‌ت كوردانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان چوونكه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان به مانای درێژه‌دان دێت به‌و دۆخه نائاسایییه‌ی كه له که‌رکووک و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌یه".
ڕێبوار ته‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وكاته كورد خۆی بۆ هاوپه‌یمانێتیی نوێ ئاماده ده‌كات و مه‌رجه‌كانی ده‌خاته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و به‌شدار ده‌بین له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بۆ دووباره به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه ده‌ستورییه‌كانی كورد.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕاشی‌گه‌یاند: به هیچ شێوه‌یێک فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری له دانیشتنه‌كه ناكه‌ین چوونكه هه‌ر به‌شداری كردنێک ده‌بێته‌هۆی ته‌واو كردنی نیسابی یاسایی و ئه‌مه‌ش به‌شداری كردن ده‌بێت له درێژكردنه‌وه‌كه هه‌تا ئه‌گه‌ر ده‌نگیش نه‌درێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment