پێشمه‌رگه‌ هۆشداری له‌ بوونی بۆشاییی ئه‌منی له‌ چه‌ند ناوچه‌یێكی که‌رکووک ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژكاری سه‌ربازی له ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆشداری دا له ‌بوونی بۆشاییی ئه‌منی له‌ چه‌ند ناوچه‌یێكی پارێزگای که‌رکووک.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا روكن به‌ختیار محه‌مه‌د له ‌میانی لێدوانێكیدا ڕای‌گه‌یاند: چه‌ند ناوچه‌یێكی باشووری ڕۆژئاوای که‌رکووک به‌ ته‌واوی بۆشاییی ئه‌منی هه‌یه كه‌ ئه‌وه‌ مه‌ترسیی گه‌وره‌ دروست ده‌كات.

ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕاشی‌گه‌یاند به‌هۆی ئه‌و بۆشایییه‌ ئه‌منییانه‌وه‌ چه‌كدارانی داعش جموجوڵێكی زۆر سه‌ربازییان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه‌.

لیوا روكن به‌ختیار محه‌مه‌د باسی له‌وه‌ش كردوووه‌ ناوچه‌كانی ریاز و ره‌شاد و حه‌ویجه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربازیی عێراقی بوونی نییه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌و ناوچانه‌ كۆنتڕۆڵی دۆخی ئه‌منییان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ ماوه‌یێكه‌ له ‌باشووری که‌رکووک چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به ‌جموجوڵی سه‌ربازی كردوووه ‌و به‌ به‌رده‌وامی له‌و باره‌وه‌ هۆشداری ده‌درێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16016

Your Comment

You are replying to: .
captcha