کۆمیسیۆن: واده‌ی تۆمارکردنی هاوپه‌یمانیی نێوان لایه‌نه‌کان درێژ ناکرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمیسیۆن ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌مڕۆ 27ی حوزه‌یران تۆمار کردنی هاوپه‌یمانێتی کۆتایی دێت له‌ نێوان لایه‌نه‌کاندا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و واده‌که‌ش درێژ ناکرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ کاتژمێر ٣:٠٠ تۆمار کردنی هاوپه‌یمانێتی بۆ په‌رله‌مانی کوردستان کۆتایی دێت و ماوه‌که‌ی درێژ ناکرێته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: تا ئێستا دوو هاوپه‌یمانی تۆمار کراوه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌کاندا ئه‌وانیش هاوپه‌یمانی له ‌نێوان (یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییی کوردستان و پارتی ره‌نجده‌رانی کوردستان و حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان) و هه‌ر دوو حزبی (بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان) هاوپه‌یمانێتییان تۆمار کردوووه‌.

شایانی باسه‌؛ بڕیاره‌ ڕۆژی ٣٠ی ئه‌یلوول به ‌به‌شداریی ٣٨ لیست و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه ‌بچێت.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16012

Your Comment

You are replying to: .
captcha