به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار که‌ریم وته‌بێژی ھاوپه‌یمانیی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له ڕاگه‌یێندراوێکدا ده‌ڵێت: ھاوپه‌یمانی ھه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ئامانجی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی دڵسۆزی کوردستان دروست بوووه و له چه‌ندین بۆنه‌شدا دووپاتی گرنگی کاری پێکه‌وه‌یی و یه‌ک به‌ره‌یی تا ئاستی دروست کردنی یه‌ک لیستی کردوووه‌ته‌وه.
ڕێبوار که‌ریم له ڕاگهیهندراوێهکهدا ڕوونی کردوووه‌ته‌وه "ئێمه له ھاوپه‌یمانی باوه‌ڕمان وایه چاره‌سه‌ری قه‌یرانه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان و رزگار بوون له‌م چه‌قبه‌ستنه سیاسییه‌ی ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌کڕیزی گه‌ل پێویستی به دروستکردنی به‌ره‌ی ھاوبه‌شی چاکه‌خواز و دیموکراتخوازه‌کانه ھه‌ربۆیه وه‌ک پێویستییێکی گرنگی ئه‌م دۆخه‌ی ده‌بینین."
ڕاگه‌یێندراوی وته‌بێژی ھاوپه‌یمانیی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
ھاوپه‌یمانی ھه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به ئامانجی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی دڵسۆزی کوردستان دروست بوووه. له‌م پێناوه‌شدا به کرده‌وه ھه‌موو ھه‌نگاوێکی پێویستی ناوه و له چه‌ندین بۆنه‌شدا دووپاتی گرنگی کاری پێکه‌وه‌یی و یه‌ک به‌ره‌یی تا ئاستی دروست کردنی یه‌ک لیستی کردوووه‌ته‌وه.
ئێمه له ھاوپه‌یمانی باوه‌ڕمان وایه چاره‌سه‌ری قه‌یرانه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان و ڕزگار بوون له‌م چه‌قبه‌ستنه سیاسییه‌ی ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌کڕیزی گه‌ل پێویستی به دروست کردنی به‌ره‌ی ھاوبه‌شی چاکه‌خواز و دیموکراتخوازه‌کانه ھه‌ر بۆیه وه‌ک پێویستییێکی گرنگی ئه‌م دۆخه‌ی ده‌بینین.
ھاوپه‌یمانی به‌ڕێزه‌وه ده‌ڕوانێته بڕیاری ھێزه سیاسییه‌کان و وه‌زعی سیاسی و ڕێکخراوه‌ییان له به‌رچاو ده‌گرێت، بۆ قبووڵ کردن یان ره‌ت کردنه‌وه‌ی یه‌ک لیستیش، له ھه‌ر ئهگهرێکیاندا ئێمه ئاماده‌ین بۆ په‌ره‌دان به کاری ھاوبه‌ش و به پێویستییێکی گرنگی ئه‌م قۆناغه‌ی ده‌زانین بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌ی چاکسازیی گشتگیر له سیسته‌می حوکمڕانی.
وته‌بێژی ھاوپه‌یمانیی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری
۲٦ى حوزه‌یرانی ۲٠۱۸
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment