کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون فڕۆکه‌یێکی ڕاهێنانی تورکیا له ناوچه‌ی بێسنهی پارێزگای کوردنشینی ئادی یامان که‌وته خواره‌وه که فڕۆکه‌وانی ئه‌و فڕۆکه‌یه گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.
ئه‌و فڕۆکه‌یه هی زانکۆی دیلۆک بووه که به دوای هه‌ستانه‌وه به بۆنه‌ی هه‌ندێک هۆکاره‌وه -که تاکوو ئێستا ڕانه‌گه‌یێندراوه- له ناوچه‌ی بێسنهی پارێزگای ئادی یامان که‌وتۆته خواره‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment