حوکمی ده‌ستگیر کردنی یه‌ک ژێنڕاڵ و 99 هێزی سوپای تورکیا ده‌رکرا

به‌شی تورکیا- به‌ دوای هه‌ڵبژاردنی تورکیا و له‌ 3 ڕۆژی ڕابردوودا ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه‌ و دادستێنی ئه‌نقه‌ره‌ حوکمی ده‌ستگیر کردنی 100 هێزی سوپای تورکیا له‌وان یه‌ک ژێنڕاڵ و 99 هێزی چه‌کداری ئه‌و وڵاته‌ی به‌ تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌رکردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای هه‌ڵبژاردنی تورکیا و له‌ 3 ڕۆژی ڕابردوودا ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه‌ و دادستێنی ئه‌نقه‌ره‌ حوکمی ده‌ستگیر کردنی 100 هێزی سوپای تورکیای ده‌رکردووه‌ و له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان که‌ له‌لایه‌ن دادستێنی کۆماری تورکیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ڕاگه‌یێندراوه‌: کۆکان شاهین سۆنمز ئاته‌ش ژێنڕاڵی پێشووی سوپای تورکیا له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنی کۆنتڕۆڵ‌کراو پێوه‌ندیی به‌ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن کردوووه‌.

به‌ دوای ده‌رکردنی ئه‌و حوکمه‌، هێزه‌کانی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆری تورکیا له‌ 13 پارێزگا له‌سه‌ر میحوه‌رییه‌تی پارێزگای بالیک عه‌سیر له‌ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی هێزی زه‌مینی، هێزی ده‌ریایی و هێزی ئاسایشی سوپای تورکیا ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام دا و تاکوو ئێستا 22 که‌س له‌و 100 هێزه‌ی سوپای تورکیایان ده‌ستگیر کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16007

Your Comment

You are replying to: .
captcha